دابەشكردنی موچەی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دوادەكەوێت

  2020-10-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند سبەینێ شەممە لیستی موچەی مامۆستا و فەرمانبەرانیان ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانكارییەی بەسەر مانگی دابەشكردنەكەدا هاتووە.

پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات، ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و هۆبەكانی سەر بە پەروەردەمان دەكەین كە سبەینێ شەممە 17ی تشرینی یەكەم لیستی موچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانكارییەی بەسەر مانگی دابەشكردنەكەدا هاتووە.

ئەوەشی روونكردووەتەوە هۆبەی ژمێریاری موچە و وردبینی و هۆبەكانی دیكەی پەیوەست بە موچە بەردەوامن لەكاركردن و تەنانەت هەتا شەو درەنگ دەمێننەوە، بەڵام لەبەر زۆری سەرموچە و گواستنەوەی هاتوو گواستنەوەی ڕۆشتوو و خانەنشینی كە ڕێژەیەكی زۆرن كاتی دەوێت هەتا ئامادە دەكرێت.

بەڕیوچەبەرایەتیەكە ئەوشەی راگەیاندووە "بۆیە ڕۆژی یەك شەممە لیستی موچە دابەشدەكەین بۆ ئەوەی ڕێككارییەكان و مافی ئەوانی دیكەش دابین بكەین".


ڕیکلام