لە سلێمانی لە كۆی 218 تووشبووی كۆرۆنا 191یان لەژێر ئۆكسجیندان

  2020-10-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەمڕۆدا لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی نۆ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 200 نەخۆشیش لەژێر ئۆكسجیندابوون.


یاد نەقشبەندی، خستەی ئامارەكانی هەرسێ نەخۆشخانەكەی تایبەت بە كۆرۆنای لە شاری سلێمانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند لەومڕۆدا نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە و 218 كەسیش لە نەخۆشخانەكاندابوون. 

ئەوەشی روونكردووەتەوە لەنێو نەخۆشەكاندا 191 كەس لەژێر ئۆكسجیندا بوون كە بەشێك لەوانەش پێ,یستیان بە ئامێرە پزیشكیەكانی هاوشێوەی هەناسەدانی دەستكردبووە. 

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی شارەكە دەكات، زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن، چونكە لە ئێستادا نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شاری سلێمانی ڕۆژانە توانای وەرگرتنی تەنها چەند نەخۆشێكیان هەیە.

بە گوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی گەیشتووەتە 19 هەزار و 260 كەس كە لە نێویاندا هەزار و 55 كەس گیانیان لەدەستداوە و 11 هەزار و 52 كەسیش چاكبوونەتەوە. 


ڕیکلام