پارتی ژیانی ئازادی كوردستان شەهیدبوونی بەرپرسێكی حزبەكە و گەریلایەك و دۆستێكیانی لە شەڕێكدا لە سنوری شاری مهاباد لەلایەن ئێرانەوە راگەیاند.
ئەنجومەنی پژاك رایگەیاند: رۆژی ١٥. ٩. ٢٠٢٠ گروپێك لە هەڤاڵمان لە هەرێمی مەهاباد كە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی خەبات بوون، دەكەونە بۆسەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی و دوو هەڤاڵمان بە ناوەكانی جەنگاوەر باهۆز و ئارام ئاویەر و وڵاتپارێزێك بە ناوی خدر بایەزیدی شەهید بوون.
پژاك ئاماژەی بەوەكردووە كە لەمساڵدا هێزەكانی كۆماری ئیسلامی سەرقاڵی تەشەنەدان و بەرفراوانكردنی سیاسەتی بەسەربازیی كردنن، ئەوەشی روونكردووەتەوە (هادی ئەمینی)ناسراو بەجەنگاوەر باهۆز ئەندامی مەجلیسی پژاك بووە و خەڵكی گوندی ‘كانێ ڕەشی سەربە شاری بۆكان و ‘ئارام ئاویەر خەڵكی شاری سنەیە و خدر بایەزیدی خەڵكی گوندی بەرەجۆ لە هەمان بۆسەدا شەهید بوون.