لاهور شێخ جەنگی: سوتاندنی ئاڵای کوردستان هێڵی سورە

  2020-10-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوسەرۆكی یەكێتی لەبارەی سوتانی ئاڵای كوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە هاتە دەنگ و رایگەیاند، ئەگەر نیگەرانن لە كەسێك یان پارتێك رێگەپێدراو نین دەست بۆ پیرۆزیەكانی نەتەوەكەمان بەرن ئاڵای كوردستان هێڵی سورە.

 
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی، لە پەیامێكیدا بەهۆی  سوتانی ئاڵای كوردستان لەلایەن ژمارەیەك لە لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە رایگەیاند "زۆر نیگەرانین لە دەستبردن بۆ ئاڵای كوردستان كە بە خوێنی هەزاران رۆڵەی قارەمان پارێزراوە".

دوای ئەوەی لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەیانی ئەمڕۆ هێرشیان كردە سەر لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و ئاڵای كوردستانیان سوتاند، هاوسەرۆكی یەكێتی لەو پەیامەیدا كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە دەشڵێت "ئەم ئاڵایە سمبولی پێكەوە ژیان و ئاشتی و ئاوەدانیە. هەرگروپ و تاقمێك ئەگەر نیگەرانن لە كەسێك یان پارتێك رێگەپێدراو نین دەست بۆ پیرۆزیەكانی نەتەوەكەمان بەرن ئاڵای كوردستان هێڵی سورە و باره‌گا سوتاندن رێگه‌ی شارستانی نییه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناكۆكی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و پارتێكدا.". 

لە كاردانەوەی قسەكانی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەی حەشدی شەعبیەوە ژمارەیەك لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی دوای سوتاندنی بارەگای لقی بەغدای حزبەكە ئاڵای كوردستانیشیان سوتاند و دواتریش هۆشیار زێباری حاشای لەو لێدوانە كرد وتی زمانم هەڵەی پێكردووم. 


ڕیکلام