سبەینێ کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە

  2020-10-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند بەهۆی چاکسازییکردن لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر سبەینێ دوو کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە سبەینێ لەکاتژمێر هەشتی بەیانی هەتا هەتا چواری ئێوارە گۆڕانکاری لە بەرنامەی پێدانی کارەبا دەکرێت ئەمەش بەهۆی ئەو چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوەیە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات.

ئاماژەی بەوەشکردوە سبەینێ 800 میگاوات کارەبا کەمدەبێتەوە و ئەم چاکسازیکردنەش پرۆسەی خۆئامادەكردنە بۆ وەرزی زستان.

وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاندوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوبەشانی كارەبا هەبێت.

دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاكسازیی لەكێڵگەكانی كۆرمۆر وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی تێمەكانی كۆنترۆڵ و وێستگەكانی كارەباوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەكات .


ڕیکلام