سوپای تورکیا لە گردەکانی سنوری ناحێەی باتیفا دوو خاڵی نوێی دروستکرد و دەستی بە دروستکردنی سەنگەر کردوە.
نادر عەلی شایەتحاڵ لە ناحیەی باتیفا بە( تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی سوپای تورکیا دووخاڵەکەی لە گردەکانی ( سەرکێ بێسیلێ ) و ( قەلای گاڤانا ) جێگیرکردوە و دەستی بە دروستکردنی سەنگەر کردوە.
هاوکات هەر ئەمرۆ سوپای تورکیا بۆردومان چەند گوندێکی سنوری زاخۆی کرد و کاتژمێر نۆ گوندەکانی ( ئەڤلھ و پیربلا و منین ) کردۆتە ئامانج زیاتر لە پێنج جار ئەو گوندانەی بۆردومان کردوە.
ئەوە لەکاتێكدایە بەپێی زانیارییەکان سوپای تورکیا لە سنوری ناحیەکانی دەرکار و باتیفا لە زاخۆ نزیکەی 10 خاڵی سەربازی جێگیرکردوە و گرنگترینیان خاڵی چیای کالگهورکییە.