بارزانی: ئەوانەی بیانەوێت پەلاماری پارتی بدەن باجی کارەکەیان دەدەن

  2020-10-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ئەوانەی بیانەوێت پەلاماری پارتی بدەن و سوکایەتی بە بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن دواجار باجی ئەو کارەیان دەدەن.

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ڕاشیگەیاندوە بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو پەلامارە نامەردانەیە دەکەین و لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە پەلامار و دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەک لە پێگەی کورد و بەها باڵاکانی گەلی کوردستان کەم ناکەنەوە، بەڵام بەڕوونی دواکەوتوویی و بێ فەرهەنگی و عەقڵیەتی ئەو تاقمە شەڕانگێزە بۆ هەموو لایەک دەردەخات .

ئاشکراشیکردوە  ئەو چاوەڕوانییەمان لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق هەیە کە ئیجرائاتی پێویست لە بەرامبەر ئەو پەلاماردەرانە بگرێتە بەر

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لەبەغدا لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەهۆی لێدوانێکی هۆشیار زێبارییەوە چونە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا و سوتاندیان.


ڕیکلام