لەسەر سوتاندنی بارەگای پارتی مەسرور بارزانی پەیوەندی بە کازمییەوە کرد

  2020-10-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند لەسەر سوتاندنی بارەگای پارتی و سوتاندنی ئاڵای کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامداوە.

مەسرور بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە داوای لە کازمی کردوە دەزگا پەیوەندیدارەکان رابسپێرێت دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەو پەلامارە بکەن و رێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر و تاوانباران سزابدرێن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە بێ ڕێزی کردن بەرامبەر پیرۆزترین سیمبولی کوردستان و سووتاندنی و هەڵکوتانە سەر بارەگای حیزبێک، کە زۆرترین قوربانی لە پێناو ڕووخانی رژێمی دیکتاتۆری لە عێراق و دابینکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان داوە ، هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر بەهاکانی دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقی فیدراڵدا.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لەبەغدا لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەهۆی لێدوانێکی هۆشیار زێبارییەوە چونە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا و سوتاندیان


ڕیکلام