وتەبێژێک بەناوی سەرۆکایەتی کۆمارەوە ئیدانەی په‌لاماردانی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی له به‌غدا كردوو رایگه‌یاند، سوتاندنی باره‌گا و شوێنه گشتییه‌كان ناچێته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی وڵات، به‌ڵكو ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه .
وتەبێژەکەی سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوەشکردووە، بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان که خاوەن رەمزیه‌ت و پێگەی مێژووییه، قابیلی قبوڵ نییە .
داواشی له حكومه‌تی عێراق كردووه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خێرا بکات لەڕوداوەکە و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من سزا بدرێن، داوا شی له هه‌موو لایه‌نه‌كان کردووە دان به‌خۆیاندا بگرن، بەتایبەت به‌تایبه‌تی كه حه‌شدی شه‌عبی بێ به‌ریبوونی خۆی له سوتاندنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ راگه‌یاند و به‌رامبه‌ر ئه‌وانه وه‌ستایه‌وه كه بێ په‌روا ویستیان یه‌كڕیزی نیشتمانی تێك بده‌ن.
جەختیشیکردووەتەوە، هاریكاری و یه‌كڕیزی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیکە سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر تیرۆر به‌ده‌ست هێنا، بۆیه رێگه‌پێدراو نییه ئه‌و قوربانیانه تێكه‌ڵ به‌شتی لاوه‌كی و هه‌ڵچوون و ئاژاوه‌گێری بكرێن كه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه به‌سوتاندنی ئاڵای كوردستان گوزارشتیان لێ‌كرد، ئه‌و ئاڵایه‌ی پێگه و ره‌مزیه‌ت و ده‌لاله‌تی مێژوویی لای عێراقییه‌كان هه‌یه و به‌شێكه له پێكهاته‌ی ده‌ستووری عێراق .
وتەبێژەکەی سەرۆکایەتی کۆمار وتووشیەتی "ئێمه له‌سۆنگه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان له پشتیوانیكردنی ئازادی راده‌ربڕین به‌شێوه‌ی ئاشتیانه، ئه‌و كرده‌وه ئاژاوه‌گێریه ئیدانه ئه‌كه‌ین كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س نییه و ئارامی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه" .