لە سنوری کەرکوک، سێ هاوڵاتی کورد لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە شەهید کران.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان ڕایگەیاند، ئەمشەو ١٧ی١٠ی٢٠٢٠، سێ هاوڵاتی کوردی خەڵکی گوندی (شەوگێڕ) بەهۆی ونبوونی ئاژەڵێکیانەوە بە ئۆتۆمبێل چوونەتە گوندی (توڵکی) لە ناوچەی شێخ بزێنی سەر بە ناحییەی شوان لە پارێزگای کەرکوک، بەڵام لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللـەیان لێکراوە و بەوهۆیەوە هەر سێ هاوڵاتییەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا شەهید بوون.
ئاشکراشیکرد، شەهیدەکان برا و ئامۆزای یەکترن بەناوەکانی (ئارام مسته‌فا محه‌مه‌د تۆفیق - هه‌رێز مسته‌فا محه‌مه‌د تۆفیق - پێشه‌وا عه‌بدولڕه‌حمان تۆفیق).