مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی سەربازی گەیشتە پارێزگای سەڵاحەدین و چووە پرسەی کوژراوەکانی فەرحانیە لە قەزای بەلەد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران،مستەفا کازمی سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوەکان کردوە و ڕایگەیاند خوێنی شەهیدەکان نافەوتێت و هێزەکان لەم ناوچەیە بەهێز دەکەین.
مستەفا کازمی ڕاشیگەیاندوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و خۆی لە نزیکەوە چاودێری دەکات و بەڵێنیدا سزای تاوانباران بدات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردوە تیرۆر هیچ پەناگە و شوێنێکی تێدا نیە و لەهەر شوێنێک دەربکەون دەستیان دەبڕن.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا لەلایەن گروپێکی نەناسراوە 12 گەنج لە ناوچەی فەرحانیەی قەزای بەلەد فڕێندراون ودواتر تەرمی 8 کەسیان بە کوژراوەی دۆزریەوە.