ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەجیهاندا 40 ملیۆنی تێپەراند

  2020-10-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە و تا ئێستا 40 ملیۆن و هەزار و 648 کەس لە سەرانسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسەکەبوون.

بە گوێرەی دواین ئامارەكانی كۆرۆنا كە لە 214 هەرێم و وڵاتی جیهان كۆكراوەتەوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 40 ملیۆن و 23 هەزار و 135 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە. 

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەوڵەت و ناوەندە فەرمیەكان تۆماریان كردووە، 29 ملیبۆن و 934 هەزار و930 تووشبوو چاكبوونەتەوە، بەوەش نزیكەی نۆ ملیۆن تووشبوو لە ژێر چارەسەردا ماونەتەوە. 

بە گوێرەی ئامارەكان زۆرترین تووشبوو لە ئێستادا لە ئەمریكایە كە 20.86%ی ژمارەی تووشبووانی جیهان لەخۆی دەگرێت و دوای ئەویش هیندستانە كە 18.74%ی تووشبووانی كۆرۆنای تیادا تۆماركراوە و بەرازیلیش 13.6ی تووشبووانی جیهانی لەخۆی گرتووە. 

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی تا ئێستا تۆمار كراوە لە عێراق كە 15 هەمین وڵاتی جیهانە لە زۆری ژمارەی تووشبووندا 423هەزار و 524 تووشبوو تۆماركراون كە رێژەی 1.6%ی تووشبووانی جیهانە كە لە نێویاندا 60 هەزار و 906 تووشبوویان لە هەرێمی كوردستاندایە.

وڵاتی چین كە بۆ یەكەمجار ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوبوویەوە لە ئێستادا لە ریزبەندی 53 هەمین وڵاتی جیهاندایە كە تەنها 85هەزار و 672 تووشبوو تۆمار كراوە تیایدا. 


ڕیکلام