ئاسایشی سەیدسادق دەستیگرت بەسەر زیاتر له ٥٠٠ کیلۆ دەرمانی خاو و ٢٠٠ پارچه حەب و ١٩ هەزار قوتو و لەزگە و بەرواری ئامادەکراودا، که بهنیازی فرۆشتن و ساغکردنهوهی بوون له نێو بازاری سیدسادق دا.
قائیمقامێتی قەزای سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی١٠ی٢٠٢٠، لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبهشهکانی قائمقامێتی قەزای سەیدساق و یاریدەدرێتی ئاسایشی سەیدسادق، دەستگیراوە بە سەر نیو تۆن دەرمانی خاودا لەگەڵ پێنج هەزار قوتوی بەتاڵ و حەوت هەزار لەزگەی مارکەی جاکوار (Jacur ) و حەوت هەزار بەرواری ئامادەکراودا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەنجامی گەڕانی بەردەوامی لیژنەکانمان لە ناو بازاڕ و پێشانگاکانی پێداویستی پزیشکی و دوکانهکانی فڕۆشتنی جوانکاریی خانمان، دەستگیرا بەسەر 200 قووتو و پارچه حهپی تردا و سهرجهم فرۆشیارانی لێپرسینهوهی یاسایان لهگهڵدا دهکرێت" .
روونیشیکردووەتەوە، ئەو بەرهەمە و هاوشێوهکانی بەکاردەهێنرێت بۆ گەورەکردن و قهڵهوکردنی (سنگ و سمت و لەش) له خانماندا، کە زیانێکی گەورەی تەندروستی هەیە لە سەر جەستەی مرۆڤ و خانماندا و به بێ چاودێری و ڕێنمانی دکتۆری پسپۆری بهکاردههێنرێت .
ئاشکراشیکردووە، ئەو بەرهەمە هیچ پاڵپشتییەکی تەندروستی فەرمی نییە و بەشێوەیەکی قاچاخ لە نێو مەرزەکانەوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە و چەندین هاوڵاتیش بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەم بەرهەمە چ زیانێکی لەسەر جەستەی دادەنێت بەکاریدێنن .
قائیمقامێتی قەزای سەیدسادق راشیگەیاندووە، لیژنەکانیان لەگەڵ یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەیدسادق لەئێستادا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران دەستپێکردووە و بەردەوام دەبن لە پێناو تەندروستی هاوڵاتیان بۆ بنبڕکردنی هێنەرانی ئەو دەرمانانە .