کەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک لە سنوری ئیدارەی گەرمیان روویدا و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی
هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 8:23 خولەکی ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به گوڕی 4 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر و
به قوڵايى 9 كم و له دوورى 26 كم له كه‌لار و 32 كم له كفرى ڕوويداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوابه‌دواى بوومه‌له‌رزه‌کە
3 بوومه‌لەرزه‌ی ديكه ڕوويانداوە له هه‌مان شوێن به گوڕى 2.9 و 2.5 و 2.7 پله
به پێوه‌رى ڕێخته‌ر له كاته‌كانى 08:30 و 08:35 و 08:43 به كاتى هه‌ولێر.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان لە کەلار ڕایگەیاند،
بەشێوەیەکی گشتی دانیشتووانی گەرمیان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە و چەقی
بوومەلەرزەکە، گوندی گۆبان بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە دانیشتووانی کەلار و
دەورووبەری لە ماڵەکانیان هاتوونەتەدەر، وتیشی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان
بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.