وەزارەتی پەروەردە: سەرجەم تاقیكردنەوەكان لە وادەی دیاریكراوی خۆیان ئەنجام دەدرێن

  2020-10-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی‌ هەرێمی كوردستان چەند رێنماییەك تایبەت بە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و كارگێڕی خوێندنگاكان بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاو دەكاتەوە و چەند خاڵێكی تیادا جێگیر دەكات.


لە نوسراوێكدا كە دوێنێ 18ی تشرینی یەكەم دەرچووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری كشت سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی لە شارەكان كردووە و كە كارگێڕی خوێندنگاكان و مامۆستایان ئاگادار بكەنەوە لەوەی پابەندبن بە تەواوكردنی پڕۆگرامەكانی خوێندن. 

ئەوەشی راگەیاندووە كەبۆ ساڵی خوێندنی 2020 بۆ 2021 تاقیكردنەوەكان لە هەمان ئەو وادەیەدا بەڕێوەدەچن كە لەساڵنامەی خوێندندا ئاماژەی پێكراوە و پڕۆگرامەكانی خوێندنیش بە تایبەتی بۆ پۆلی 12 كەمناكرێنەوە.

دەقی رێنماییەكان: 


ڕیکلام