توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق 430 هەزاری تێپەڕاند

  2020-10-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 4044 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکەبوون.

تەندروستی عێراق ئاشکراشیکردوە 3055 کەسیش چاکبونەتەوە و 63 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکە تا ئێستا لە عێراق و هەرێم 430678 کەس توشی ڤایرۆسەکەبوون و لەو رێژەیەش 10317 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها رێژەی چاکبونەوە لە کۆرۆنا سەدا 84 زیاترە و نزیکەی 57 هەزار کەسیش لە ژێر چارەسەردان، کە 442 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.


ڕیکلام