وەزارەتی تەندروستی پشکنینی کۆرۆنای بۆ خوێندکاران و مامۆستایان کرد بە خۆڕایی

  2020-10-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا لەکاتی سەردانیکردنی مامۆستایان و قوتابیان بۆ پشكنینی کۆرۆنا لە پسوڵەی پشکنینەکە ببەخشرێن.

بەپێی بڕیارەکەی وەزیری تەندروستی کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شارەکانی کردوە، ڕایگەیاندوە ئاماژە بە کۆنوسی لیژنەی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا ئەو بڕیارە دراوە.

لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە لەکاتی سەردانیکردنی مامۆستا و قوتابیان دەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ببیندرێت و دەستنیشانی نەخۆشیەکەی بکرێت و فۆڕمی مۆڵەتی پێ بدرێت.

هەروەها لەلایەن پزیشکەوە مامۆستا یان قوتابیەکە ڕەوانەی سەنتەرەکانی پشکنینی کۆرۆنا بکرێت بەمەبەستی پشکنین.

ئەوە لەکاتێکدایە نزیکەی مانگێکە دەوامی پۆلەکانی یەک و دوو سەرەتای و 12 ی ئامادەیی لەناو خوێندنگاکان دەستیپێکردۆتەوە،بەڵام لەهەندێک شارەکان خوێندن بایکۆت کراوە.




ڕیکلام