تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاند، ئەمرۆ ١٠ کەسی دیکە لە تووشبوانی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٣٣ حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەکان کراون و لە ئێستاشدا ٢٠٦ کەس لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا چاسەرەسەر وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ ١٧ کەس چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و گەراونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا هیچ نەخۆشێک لەژێر ئامێری هەناسەداندا نییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئ وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە 1032 کەس توشبوون، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە تا ئێستا تۆمارکرابێت.
لەوەتەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، ٢١٨٧ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.