لەهەنگاوێکی نوێدا بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی ناوشار لە سلێمانی بڕیاریدا بە لابردنی کارمەندانی هاتووچۆ لە ترافیک لایتەکانی ناو شار و هۆکارەکەشی بۆ هۆشیاری خەڵک دەگەڕێنێتەوە .
سەعدوڵڵا عەزیز بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی ڕاگەیاند، بڕیاریانداوە بە لابردنی کارمەندەکانی ترافیک لایتەکان لە ڕۆژدا، چونکە شۆفێران ڕۆژانە بەبێ گرفت پابەندی هێماکانی ترافیکن .
وتیشی، ئەم بڕیارە تەنھا بۆ ڕۆژ دراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا کامێرای چاوێری سەر ترافیک لایتەکانیش دەخرێنەوە کار.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی راشیگەیاند، بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی شۆفێران، سلێمانیان دابەشکردووە بەسەر چەند زۆنێکدا و بۆ ھەر زۆنێک، ئەفسەرێک و چەند کارمەندێکی بۆ دابینکراوە بۆ کەمکردنەوەی کێشە و گیروگرفت و لۆد و قەرەباڵغی.