ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە

  2020-10-19  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ٢٤ کاتژمێری داهاتوو درێژکردەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٢٤) کاتژمێری دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوى رۆژى سێشەمە رێکەوتى (٢٠٢٠/١٠/٢٠) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە .

وتیشی، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواوبکەن .

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم راشیگەیاند، ئەمە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو ٢٤ کاتژمێردا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.



ڕیکلام