بڕیارێكی دادگا لە بارەی ژماردنی دەنگەكان سەرۆكی ئەمریكا تووڕە دەكات

  2020-10-20  | 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
فۆتۆ: جیتی ئیمەیج
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی داواكاریەكی كۆماریەكان بۆ هەژماركردنی دەنگ لە داوی سێ رۆژ لە تەواو بوونی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دادگا بڕیارێكی دەركرد و سەرۆكی ئەمریكا و پارتەكەی نیگەران كرد.

هەرچەندە پێشتر پارتی كۆماریەكانی ئەمریكا كە دۆناڵد ترەمپ پێشەنگایەتیان دەكات بۆ هەڵبژاردنەكانی رۆژی 3ی تشرینی دووەم داوایانكردبوو كە لە ویلایەتی پەنسلڤانیا دوای سێ رۆژ لە تەواو بوونی هەڵبژاردنەكان دەنگەكان هەژمار بكرێن، بەڵام دادگا لە دوای كۆبوونەوەی خۆی بڕیارەكەی بەو شێوەیە پەسەند نەكرد كە كۆماریەكان هیوایان پێی هەبوو. 

هەرچەندە دادگاكە بەهۆی مردنی یەكێك لە دادوەرەكانی كێشەی دانیشتنەكەی بۆدروست بوو دواكەوتنی بەخۆیەوە بینی بەڵام لە ئەنجامدا دادگاكە بە ئامادەبوونی هەشت ئەندام بەڕێوە چوو دەنگەكان بە یەكسانی دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا.

میدیاكانی ئەمریكا لەو بارەیەوە بڵاویانكردەوە كە بەهۆی ئەوەی بە گوێرەی دەستور لە حاڵەتی یەكسانبوونی دەنگەكانی دادوەران بڕیاری دادگای خواروو بە پەسەند دەزاندرێت بەو شێوەیەش بڕیارەكە لە بەرژەوەندی حزبەكەی ترەمدا نەشكایەوە چونكە پێشووتر دادگای باڵای پەنسلڤانیا بڕیاری لە بەرژەوەندی دیموكراتەكاندا بوو. 

دادگای ویلایەتەكە پێشتر بە پەسەندی زانیبوو ئەو دەنگانەی لە رێی پۆستەوە دەدرێن تا داوی سێ رۆ لە هەڵبژاردنەكان هەژمار بكرێن، ئەوەش نیگەرانی سەرۆكی ئێستای ئەمریكای لێكەوتبوویەوە، بەو هۆیەوە سكاڵای كردبوو. 

بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆلۆنا ڕەنگە زیاتر لە 70 ملیۆن كەس لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بە پۆست بۆ هەڵبژاردنەكانی 3 ی تشرینی دووەم، دەنگ بدەن ئەوەش پێویستی بە زیاتر لە رۆژێكە بۆ ئەوەی دەنگەكان بژمێردرین .


ڕیکلام