لە ناوچەیەكی شنگال ٤٠٠ كەس تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-10-20  | 
فۆتۆ: ئێس ئێن ئێن
 مازن شنگالی

لە كۆمەڵگەی گۆهبەڵی سەر بە ناحیەی سنونێی شنگال 400 حاڵەتی تووبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە و هەشت كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 
 
سەرچاوەیەك لە تەندروستی قەزای شنگال بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: تا ئێستا لە كۆمەڵگەی گۆهبەڵی سەر بە ناحیەی سنونێ لە قەزای شنگال ٤٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە لە نێویشیاندا هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی ١٠٠ كەسیش باری تەندروستییان ناجیگیر. 

سەرچاوەكەی ژیان ئەوەی راگەیاند ئەو كەسانەی لەو كۆمەڵگەیە تووشی ڤایرۆسەكەبوون بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە ماڵەكانی خۆیاندا كەرەنتین كراون.

شێخ عەمەر، موختاری كۆمەڵگەی گۆهبەڵ ڕایگەیاند، بەرپرسانی تەندروستی دهۆك پێیانوتووە ئەوان هیچیان پێناكرێت و ئامێر و پێداویستی پێویست لەبەردەستیاندا نییە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی تووشبووان بۆیە دۆخەكە مەترسیدارە. 

ئەو داوای لە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقی و رێكخراوە خێرخوازیەكان كرد فریای ناوچەكە بكەن بۆ ئەوەی كارەساتی مرۆیی دروست نەبێت. 


ڕیکلام