لە سەر دۆسیەی شێروان شێروانی 10 پەرلەمانتاری كوردستان یاداشتێك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و تیایدا داوای دیاریكردنی چارەنوسی ئەو رۆژنامەنوسە دەكەن.
ئەو پەرلەمانتارانە رایانگەیاندووە بەهۆی ئەوەی سەرنوسەری گۆڤارێكە گومان دەكەن تۆمەتی دیكەی بۆدروست بكرێت و داواش دەكەن رێكخەری راسپاردە نێ,دەوڵەتیەكان روونكردنەوەیان بداتێ لەسەر ئەو لێدوانەی بڵاویكردووەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارانە كە لە فراكسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەكان و بەشێك لە فراكسیۆنی گۆڕانن داواشیان كردووە بەزوترین كات دەرفەتی سەردانی ئەو رۆژنامەنوسە بۆ پەرلەمانتاران و كەسوكارەكەی برەخسێنن بۆ ئەوەی ئاگاداری رەوشی ژیان و لێكۆڵینەوەكان بن.
ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆیان كردووە:
شیرین ئەمین
سیروان بابان
عەلی حەمە ساڵح
ئاشنا عەبدوڵا
دابان محەمەد
شایان كاكە ساڵح
شێركۆ جەودەت
عەبدولالستار مەجید
دیاری ئەنوەر
عومەر گوڵپی