هەپەگە هێرشی ئاسمانی کردەسەر بنکەیەی سەربازیی تورکیا

  2020-10-21  | 
باکووری کوردستان
هەپەگە هێرشی ئاسمانی کردەسەر بنکەیەی سەربازیی تورکیا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر بنکەیەی سەربازیی تورکیا لە باکوری کوردستان ئەنجامدا.

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویانکردەوە، گەریلاکانی یەکینەی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە ناوچەی چەلێی سەربە جولەمێرگ لە باکوری کوردستان، هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر بنکەیەی سوپای تورکیا ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشە چەندین سەربازی تورکیا کوژراون و برینداربوون، کە سێ لە بریندارەکان گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی حکومی لە گەڤەر.

راشیانگەیاندووە، بەمنزیکانە ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی (هەپەگە) کە باڵی سەربازی پەکەکەیە، ڕاگەیەندراوێک  لە سەر ئەو چالاکییە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.



ڕیکلام