وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی تووشبووان و گواستنەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز زیادی کردووە.
د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند پێشبینیەکان ترسناکە و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە .
ئاشکراشیکرد وەزیری تەندروستی و ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پزیشکانی پسپۆڕ و ڕاوێژکار و خاوەن ئەزموون لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆبوونەوەدان تایبەت بە ڕەوشی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان .
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی 1087 توشبووی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراو و کۆی توشبوانی تۆمارکراویش گەیشتۆتە 65 هەزارکەس.