بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی دهۆک چونە سەر ماڵی مامۆستا شڤان سەعید و بە جلوبەرگی نوستنەوە دەستگیریانکرد.
ئەیهان سەعید برای مامۆستا شڤان ڕایگەیاند براکەی جگە لە ڕاوبۆچونی جیاواز و رەخنەی ئاسایی هیچ تاوانێکی نەکردوە.
دەشڵێت"چەند هێزێکی چەکداری دەمامکدار بە شێوازێکی ترسناک چۆنەتە سەر ماڵی براکەی لەبەر چاوی هاوسەر و منداڵەکانی بە لێدان و جلی نوستنەوە ڕفاندویانە و هەڕەشیان لە هاوسەر و منداڵەکانی کردوە.
ئەیهان سەعید داواش لە بەرپرسانی حکومەت و کونسوڵ و پەرلەمان و رێکخراوەکان دەکات چارەنوسی براکەی وهەموو زیندانیانی رای جیاواز ئاشكرابکەن و فشار بکەن بۆ ئازادکردنیان.
براکەی شڤان سەعید ڕاشیگەیاندوە چارەنوس و سەلامەتی گیانی براکەی و دەستگیرکراوەکانی دیکە، لە ئەستوی پارتی، پارێزگار و ئاسایشی گشتی دهۆک دایە، لەسەر مافی خۆیان و ئەو زوڵمە بێدەنگ نابن. .