تەندروستی عێراق: 3899 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-10-22  | 
بەغدا
3899 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 3899 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٤٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 899 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٤٧ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە حەوت کەسیان لە بەغدا، هەشت کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە هەولێر، حەوت کەس لە دهۆک، دووکەس لە کەربەلا، چوار کەس لە کەرکوک، یەک کەس لە واست، پێنج کەس لە بەسڕە، سێ کەس لە میسان، یەک کەس لە بابل، یەک کەس لە سەڵاحەدین، یەک کەس لە نەجەف و پێنج کەس لە نەینەوا بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٨١٦ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە سەرەتای سەرهەرڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٤٤٢ هەزار و ١٦٤ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش١٠ هەزار و ٤٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٧١ هەزار و ٨٢٦ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە .



ڕیکلام