حکومەتی عێراق هاوردەکردنی هەناری قەدەغەکرد

  2020-10-22  | 
حکومەتی عێراق هاوردەکردنی هەناری قەدەغەکرد
ئەرشیڤ
بەغدا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی عێراق هاوردەکردنی هەناری لەسەرجەم دەروازە سنورییەکان قەدەغەکرد.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، وەک پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەکردنی هەنار قەدەغە دەکەین .

وتیشی، بەخۆشحاڵیەوە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراقیش هاوردەکردنی هەناری قەدەغەکرد لەسەرجەم دەروازە سنورییەکان، ئەم هەنگاوە بەگرنگ دەزانین و پاڵپشتیەکی باشی جوتیارانمانە".

بێگەرد تاڵەبانی راشیگەیاند، رێککارەکانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیاران.