سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند، ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له هەرێمی كوردستان ڕۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و ئەگه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كرێت دۆخه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسیدارتر ده‌ڕوات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی شێروان شێروانی و چه‌ند چالاكوانێك له‌شاری دهۆك رایگەیاند، " ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌م بارودۆخه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی شێروان شێروانی و ئاگادار بووین و ویستمان بزانیین به چ ڕێكارێكی یاسایی گیراوه، ئه‌وه بوو په‌یوه‌ندییان كرد به ده‌سته‌وه به‌ڕاستی وتمان ئێمه پێویستمان بهسكاڵایهكه له‌یه‌كێك له‌كه‌سوكاری بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین ڕێكاری یاسایی خۆمان بگرینه‌به‌ر، ئه‌وه‌بوو پێش سێ ڕۆژ هاوسه‌ره‌كه‌ی هات بۆ ده‌سته و سكاڵای پێشكه‌ش كرد به‌فه‌رمی له‌هه‌مان كاتدا ئێمه نوسراوێكی فه‌ریمان كردووه بۆ ئاسایشی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی بزانیین چاره‌نوسی چیه چونكه داواكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه‌نازانن له كوێیه، باسی ئه‌وه‌یان كرد كهڕفاندوویانه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه زانیاریمان كۆكردبۆیهوه ، نه‌خێر هێزێكی فه‌رمی له‌ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ به‌فه‌رمانی دادوه‌ر چوونه‌ته ماڵیان ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 4:30 ئێواره بووه كهگرتوویانه".
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکوو ئێستا چاوپێكه‌وتن لەگەڵ شێروان شێروانی نەکراوە و وتی، "به‌پێی یاساكان ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، ده‌بێت پاش 72 كاتژمێر لە دەستگیرکردنی، مۆڵەتی بینینی بە كه‌سوكارەکەی یاخود پارێزه‌رەکەی بدرێت، ئه‌مانه یه‌كێكن له بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، بۆیه پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌سوكاری ئه‌م كه‌سه ئاگادار بكه‌نەوە كه له چ شوێنێكه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن".
دەربارەی به‌دواداچوونی ده‌سته‌كه‌یان له‌سه‌ر كه‌یسی ڕۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی، زیا پترۆس ده‌ڵێت، "من په‌یوه‌ندیم كرد به‌چه‌ند لایه‌نێك له‌ئاسایش كه له‌ئاستێكی به‌رزدابوون بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌خۆ و خێرا بزانن بابه‌ته‌كه‌ی چییه؟ ئه‌وان به‌فه‌رمی وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتووە، له دادگا بڕیاری ڕاگرتنی هه‌بووه و ئێستا له ئاسایشی گشتی هه‌ولێره".
ڕوونیشیكرده‌وه" به‌پێی كاره‌كانمان سه‌ره‌تا ده‌بێت ئێمه بزانیین کە شێروان شێروانی له‌كوێیه و چۆنه و به‌چی گیراوه؟ پاش ئه‌وه تیمی تایبه‌تمان هه‌یه كه به‌شی به‌ندیخانه‌ن و به‌شی سكاڵا پێكه‌وه ده‌ڕۆن بۆئه‌وه‌ی بچن بیبینن به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌ڕۆیشتوون، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد به‌پێی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌ی كه‌هه‌مانه له‌ئاسایشی گشتی هه‌ولێره."
وتیشی، لە ئێستادا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابەتە ده‌كه‌ن و هه‌ركاتێك زانیاریان ده‌ستكه‌وت ده‌یخه‌نه به‌رده‌م ڕاگه‌یاندن و بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ ڕاشیگەیاند، ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ڕۆژ به رۆژ به‌ره و خراپتر ده‌ڕوات هۆكاره‌كانیشی دیارن، بارودۆخه‌كه وایلێهاتووه كه‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانی ئابوری و دارایی و سیاسی و ئه‌م بارودۆخه‌ی كه ئێستا پێیدا تێپه‌ڕده‌بین، هه‌روه‌ها بابه‌تی سه‌روه‌ربوونی یاسا و دادگاكان زۆر كێشه‌مان هه‌یه، ئه‌م كێشانه كاتێك كهچارهسهرنهكرا هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كانی مافی مرۆڤ به‌ره و خراپتر بڕوات.
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی شڤان سه‌عید و چه‌ند چالاكوانێكی دهۆك، زیا بترۆس وتی، " ئه‌وه‌ی له دهۆك كراوه یه‌كسه‌ر هه‌واڵم داوه به‌به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی دهۆك بۆئه‌وه‌ی به‌خێرایی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات و به‌ڕاپۆرتێك ئاگادارمان بكاته‌وه بزانین بارودۆخه‌كه چۆن بووه ، ئه‌وه‌ی كه‌من بینیم براكه‌ی نوسیبووی و دوو سێ په‌یجیش بڵاویان كردبوویه‌وه، دیاره ئه‌وانیش هێزێكی ئه‌منی هاتوونه‌ته سه‌ری و ئه‌و گرتهڤیدیۆیهش كه‌كچه‌كه‌ی قسه‌ی ده‌كرد، دیاربوو شته‌كانی ماڵه‌وه له‌شوێنی خۆی نه‌بوون، دیاره سه‌یاره‌یه‌ك هه‌بوو له‌وێ ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن كه ئه‌مانه ده‌مامكیان به‌ستبوو وه مه‌ده‌نیش بوون، به‌ڵام من ناتوانم بڵێم ئه‌مانه چین هه‌تا ڕاپۆرته‌كه‌م بۆ نه‌یه‌ت له نوسینگه‌ی دهۆك ئینجا ئێمه ده‌توانیین باسی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین."
ئەم لێدوانەی زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ لە کاتێکدایە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی لە دهۆک و هەولێر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و هەر دوێنێش، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک چونە سەر ماڵی مامۆستا شڤان سەعید و بە جلوبەرگی نوستنەوە دەستگیریانکرد.
دواتر ئەیهان سەعید برای مامۆستا شڤان ڕایگەیاند، چەند هێزێکی چەکداری دەمامکدار بە شێوازێکی ترسناک چۆنەتە سەر ماڵی براکەی لەبەر چاوی هاوسەر و منداڵەکانی بە لێدان و جلی نوستنەوە ڕفاندویانە و هەڕەشیان لە هاوسەر و منداڵەکانی کردوە .
ئەیهان سەعید داواشی لە بەرپرسانی حکومەت و کونسوڵ و پەرلەمان و رێکخراوەکان کرد، چارەنوسی براکەی وهەموو زیندانیانی رای جیاواز ئاشكرابکەن و فشار بکەن بۆ ئازادکردنیان.