بەریتانیا هەزاران ئاسەواری مێژوویی ڕادەستی عێراق دەکاتەوە

  2020-10-23  | 
بەغدا
بەریتانیا هەزاران ئاسەواری مێژوویی ڕادەستی عێراق دەکاتەوە
فۆتۆ: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەریتانیا نزیکەی پێنج هەزار ئاسەواری مێژوویی رادەستی حکومەتی عێراق دەکاتەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە میانی گەشتەکەی بۆ بەریتانیا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی مۆزەخانەی لەندەنی کردووە کە هەزاران ئاسەواری مێژوویی عێراقی تێدایە و بڕیارە ساڵی داهاتوو رادەستی عێراق بکرێنەوە.

ئاشکراشیکردووە، ئەو ئاسەوارە مێژوویانە لە نزیکەی پێنج هەزار پارچەی شوێنەواری پێکدێن و بە گەورەترین ژمارەی مۆنۆمێنت دادەنرێت کە ڕادەستی عێراق دەکرێنەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەریتانیا چەندین وێنەی هەڵکۆڵدراوی سۆمەرییەکان لەسەر برد، رادەستی عێراق دەکاتەوە کە بە قاچاخ بردراون.



ڕیکلام