لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتۆچۆدا لە قەزای ڕانیەی دەڤەری ڕاپەڕین کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
تەها محەمەد وتەبیژی تەندروستی ڕاپەڕێن بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، لەروداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای گۆڕستانی ناو شاری ڕانیە لە نێوان ئوتۆمبێلێکی بی ئیم دەبلی و بارهەڵگرێکی بچوکدا،کەسێک گیانی لەدەستداوە و دو کەسی دیکەش بریندار بوون.
وتەبیژی تەندروستی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە لە رەگەزی نێرە و دوانەکەی دیکەش هاوسەری یەکترن، ژنەکە تەندروستی ناجێگیرە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کراوە.
ڕوداوەکانی هاتووچوو بووە بە یەکیک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردستان، پسپۆڕان هۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ خراپی ڕێگاوبانەکان و پابەند نەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆوە.