هێزی دەریایی میسر دەیان پەنابەری کوردیان لە مردن ڕزگار کرد

  2020-10-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، لەلایەن هێزی دەریایی میسرەوە دەیان پەنابەری کوردی عێراقی لە مردن ڕزگار کران.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، هێزی دەریایی میسر دەیان کۆچبەری کوردی عێراقی لە یەختێکدا لە کەنارە ئاوییەکانی تورکیا ڕزگار کردووە.

ئاری جەلال لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو 18  ئەم مانگە، یەختێك لەکەناراوەکانی وڵاتی تورکیاوە کە 57 کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو بەپێیی سەرچاوەی زانیاریەکانیان زۆربەی کۆچبەرەکان کوردی باشور و ڕۆژهەڵاتن لەگەڵ هاوڵاتیەکی میسری و هاوڵاتیەکی تورك.

ئاماژەی بەوەشکردووە 34 کۆچبەریان خەڵکی هەرێمی کوردستانن لەڕۆژی سێ شەممە 20ی ئەم مانگە یەختەکەیان لەناوەڕاستی دەریادا پەکی کەوتووە و هیچ لایەك نەچووە بەهانایانەوە هەتا ڕۆژی چوارشەممە ٢١ مانگ کەشتیەکی هێزی دەریایی مسر چووە بەهانایانەوە و هەڵیگرتوون و ڕزگاریکردوو.

 ئەمڕۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی میسری هەواڵەکەیان پشت ڕاست کردوە و بڵاویان کردووەتەوە .

لە کۆتایی وتەکانیدا سەرۆکی دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگاکەیان لەهەوڵی بەستنی پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتی میسر، سەبارەت بە هاوکاری و کارئاسانی بۆ ئەو کۆچبەرە کوردانە .



ڕیکلام