ئیسرائیل و سودان ڕێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان

  2020-10-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، سودان و ئیسرائیل گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، دوای ئەوەی پێشتر ئیمارات و بەحرەین پەیوەندییەکانیان لەگەل ئیسرائیل ئاسایی کردەوە.

وەک هەنگاوی یەکەم بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانیان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە هاوبەشی قسەی لەگەل سەرۆکی ئەنجومەنی راگوزەر و سەرۆک وەزیرانی سودان و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە بۆ دەستپێکردین ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەنێوان سودان و ئیسرائیلدا.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سەرۆکی ئەمریکا و عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ڕاگوزەری سودان و عەبدولا حەمدوک سەرۆکی وەزیرانی ئەو وڵاتە و بنیامن نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایانگەیان، پێکەوە گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بەو پێشکەوتنە مێژوویەی کە سودان بەخۆیەوە دیوە بە ئاراستەی دیموکراسیەت و گەشەپیدانی پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا سەرکردەی هەرسێ لا جەختیانکردووە لەوە لەوەی سەرکردەکانی سودان و ئەمریکا و ئیسرائیل رێککەتوون، لەسەر دەستپێکردنی پەیوەندیی ئابوری و بازرگانی بە تایبەتیش لە بوارری کشتوکاڵداز

ئاماژە بەوەشکراوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا، شاندی باڵای هەرسێ کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆۆکردن لەسەر ڕێکەوتنی هاریکاری سەبارەت بە کشتوکاڵ و فرۆکەوانی و کۆچ.

بە گوێرەی بەیاننامەکە ئەمریکا هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ گێرانەوەی پارێزبەنی سودان لە رووی سەروەرییەوە و کارکردن لەگەل هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ سوککردنی قورسایی ئەو قەرزانەی لەسەر سودان کەلەکە بوون.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سودان سوردە لەسەر  گرێدانی پەیوەندیی سروشتی لەگەل سودان، کە وا دەکات ببێتە سێهەم دەوڵەتی عەرەبی کە بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هەنگاو بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی بنێت لەگەڵ ئیسرائیلدا.

سەرۆکی پێشبینی کرد لە چەند هەفتە و مانگی داهاتوودا، دەوڵەتانی دیکەش بە ئاراستەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەنگاو هەڵگرن.

لە لایەکی ترەوە نەتەنیاهۆ ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەنگاو دەنێت بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی سروشتی لەگەڵ سودان، ئاماژەی بەوەش ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ سەردەمێکی نوێ لە ناوچەکەدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر لەمانگەدا  محەمەد حەمدان، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ڕاگوزەر لە سودان ڕایگەیاند، لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیەتی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی بکاتەوە.

 



ڕیکلام