کازمی: هەموو 3 مانگ جارێک هەڵسەنگاندن بۆ ڕێککەوتنەکانمان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەکەین

  2020-10-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، هەموو سێ مانگ جاریک هەڵسەنگاندن دەکەن، بۆ ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنانەی کە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپادا ئیمزایان کردووە.

کازمی لە لێدوانێکدا دوای کۆتایی هاتنی گەشتەکەی بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپی  و گەڕانەوەی بۆ بەغدا وتی "لەوەتەی گەیشتووینەتەوە خاکی نیشتیمان لە سەردانەکەی ئەوروپامان، کاردەکەین لەسەر ئەو ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێشگەشتنانەی کە ئیمزا کراون، لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی ئابوری و ئەمنی و کلتوریدا".

کازمی داواشی لە وەزارەتی دەرەوە کردووە، کاربکات لەسەر  چاودێریکردن و بەدواداچوونی ئەو ڕێککەوتنانە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە سەردانەکەیان بۆ چەند دەوڵەتێکی ئەوروپا، گفتوگۆیان کردووە لەسەر پەڕەی سپی چاکسازی  و بەدەستهینانی کۆمەک و پشتیوانی دەوڵەتانی ئەوروپا بۆ کارنامەکە، لەپێناو گەشەپێدانی توانای دامەزراوە ئابوری و داراییەکانی وڵات.

لە کۆتایی وتەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران هەموو سێ مانگێک جارێک کۆدەبێتەوە لەسەر هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی ئەو ڕێککەوتن و یاداستە لێکتێگەیشتانەی کە لەگەڵ فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیادا ئیزایان لەسەر کردووە، پاشان هەڵسەنگادنی پرۆسیە چاکسازی لە پەڕەی سپی کە حکومەت پێشکەشی کردووە.

هەفتەی ڕابردوو مستەفا کازمی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی سەردانی هەریەکە لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیای کرد.



ڕیکلام