دەزگای لوتكە ئاگاداری كەسوكاری ئەو كۆچبەرانە دەكاتەوە كە میسر رزگاری كردوون

  2020-10-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری كۆچبەران ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوا لە كەسوكاری ئەو كۆچبەرانە دەكات كە میسر رزگاری كردوون بە زووترین كات پەیوەندیان پێوە بكەن.

 
دەزگاكە رایگەاند، بەمەبەستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ ئەو كۆچبەرە كوردانەی لەلایەن هیزی دەریای میسرییەوە ڕزگار كراون و لەئێستادا لەو وڵاتە دەست بەسەرن. داواكارین لە نزیكترین كاتدا كاتدا بەڵگەنامەی ئەو كۆچبەرانە بگەێنە دەستمان.

ڕۆژی 18ی تشرینی یەكەم  یەختێك لەكەناراوەكانی وڵاتی توركیا كە 57 كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە توركیاوە بەڕێ دەكەوێت، دوو رۆژ دواتر یەختەكەیان لەناوەڕاستی دەریادا پەكی كەوتووە و لە رۆژی 21ی مانگدا باخیرەیەكی هێزی دەریایی میسڕ چووە بەهانایانەوە و رزگاری كردوون. 

دەزگای لوتكە ئەوەی راگەیاندبوو زۆربەی كۆچبەرەكان كوردی باشور و ڕۆژهەڵاتن لەگەڵ هاوڵاتیەكی میسڕی و هاوڵاتیەكی توركی، 34 كەسیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن. 

بەڵگەنامە پێوستەكان:
یەكەم – كۆپی پاسپۆرتی عێراق
دووەم – كۆپی كارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی و جنسییە.
سێیەم- ژمارە تەلەفونی كەسوكار و شوێنی نیشتەجێ كۆچبەرەكە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان یان عێراق.


ڕیکلام