سێ كەس لە گۆرستانێك لەكاتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران

  2020-10-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ كەسی لە گۆڕستانێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر راگەیاند.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، سێ كەسیان بە ناوەكانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ك.ش.ھ) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرد".

پۆلیس لەبارەی تەمەنی ئەو كەسانەوە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە و دەشڵێت "تۆمەتباران كە لەكاتی دەستگیركردنیاندا بڕێك ماددەی هۆشبەر و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەهۆشبەرەكانیان لە دەست گیراوە".

ئەوەشی روونكردووەتەوە، دەست بەسەر ماددەكان و كەلوپەلەكان و ئۆتۆمبێلەكەشیاندا گیرا، پەڕاوی لێكۆڵینەوەشیان بۆ رێكخرا و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان راگیران.


ڕیکلام