عێراق 20 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە بێكاران

  2020-10-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانكی رەشیدی عێراق ئەمڕۆ شەممە مەرجەكانی قەرزی 20 ملیۆن دیناری بۆ بێكاران راگەیاند و دەڵێت ئەو قەرزە هەردوو رەگەز دەگرێتەوە.

نووسینگەی زانیاری بانكی رەشید رایگەیاند: پارەكە بەمەبەستی كردنەوەی پڕۆژەیەكی بچووك بۆ ئەو خەڵكانە دابینكراوە كە لە ئێستادا بێكارن، وەك پاڵپشتی بۆ رزگاربوون لە بێكاری دابینكراوە.  

بەگوێرەی راگەیەندراوی بانكەكە بۆ وەرگرتنی قەرزەكە پێویستە ئەو كەسە فەرمانبەرێك پشتگیری بكات و ناسنامەی ژووری بازرگانی بەغدا و بەڵگەنامەی سەلماندنی بەكرێدانی شوێنی پڕۆژەكەی هەبێت.


ڕیکلام