ریهانا سێهەمین هونەرمەندی دەوڵەمەندی جیهانە

  2020-10-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
خانمە هونەرمەندی پۆپ ریهانا بە کۆکردنەوەی بڕی 600 ملیۆن دۆلار توانیویەتی ببێتە سێهەمین هونەرمەندی دەوڵەمەندی بەریتانیا.


رۆژنامەی (The Sunday Times)ی بەریتانی لیستی ساڵانەی دەوڵەمەندترین هونەرمەندەکانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و لە نێویاندا خانمە هونەرمەندی خەڵکی باربادۆسی بە سێهەمین هونەرمەندی وڵاتەکەی لەقەڵەمداوە. 

هەرچەندە ئەو هونەرمەندە خەڵکی وڵاتەکەش نییە بەڵام رۆژنامەکە هونەرمەندەکەی وەک هاوڵاتی خۆیان هەژمارکردووە چونکە ماوەی سێ ساڵە لەو وڵاتە دەژی و براندەکەشی هەر لەو وڵاتەدایە. 

ریهانا دەوڵەمەندییەکەی تەنیا بۆ ئەو داهاتە ناگەڕێتەوە کە لە ئاهەنگ و ئەلبومەکانی بەدەستی دەهێنێت بەڵکو ئەم خانمە شۆخ و شەنگە خاوەنی بەناوبانگترین مارکەی بازرگانییە بۆ جلوبەرگ و بابەتە جوانکارییەکان.


ڕیکلام