عێراق داوایەکی سەبارەت بە ئیخوان موسلیمین رەتکردەوە

  2020-10-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق داوایەکی فەرمی حکومەتی میسری رەتکردەوە، سەبارەت بە کۆمەڵەی "ئیخوان موسلیمین" تا وەک ریکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

بە گوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات لە ٢٦ی مانگی تەموزدا ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆبووەتەوە سەبارەت بە داوایەک کە لەلا یەن ڕاوێژکاری دەزگاکەوە پێشکەش کراوە سەبارەت بە کۆمەڵەی "ئیخوان موسلیمین".

بابەتەش داوایەک بووە لەلا یەن حکومەتی میسرەوە سەبارەت بە هەڵوێستی عێراق بۆ ئەوەی کۆمەڵەکە بخاتە لیستی تیرۆرەوەو وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی سەیر بکرێت.

لە بەرامبەریشدا ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە دانیشتی خۆیدا لە ٢٤ ئابی ٢٠٢٠دا بڕیاریدا بەوەی بە هیچ شێوەیەک دەنگ نادات لەسەر ناساندنی کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.

لەدوای کودەتاکەی میسر کە کرا بەسەر محەمە مورسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتەدا لەسەر دەستی عەبدولفەتاح سیسی، ماوەی چەند ساڵێکە هەڵمەتێکی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئەو گروپەی دەستپێکردووە و تا ئێستا سەدان سەرکردەی ڕێکخراوەکە ڕوبەڕوی زیندانیکردن و ژمارەیەکیشیان لە سێدارە دران.



ڕیکلام