وەزارەتی تەندروستی: كۆی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا 68 هەزار كەسی تێپەڕكرد

  2020-10-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاو كردەوە و رایگەیاند 860تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە و 26 كەسیش گیانی لەدەستداوە. 
وەزاەرتەكە روونیكردووەتەوە 454 تووشبوو چاكبوونەتەوە و كۆی ژمارەی چاكبوونەوە گەیشتووەتە 39 هەزار و 661 كەسز و تەنها لە دهۆك 11 كەس گیانیان لەدەستداوە. 
ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٤١)

١. پشكنین: (٥٠٠٩ پشكنینی نوێ)
(١٤٠٢ هەولێر)
(٦٨٨ سلێمانی، ١٤٣ گەرمیان)
(٢٧٤٦ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٨٦٠ تووشبووی نوێ)
(٣٣٠ هەولێر)
(١٠٩ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٣٨٣ دهۆك)
(١٠ هەڵەبجە)
٣. چاكبوون: (٤٥٤ چاكبوون)
(١٣٣ هەولێر)
(١٧ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان)
(٢٥٨ دهۆك)
(٢٠ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٦ مردن)
(٤ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ٢ ڕاپەڕین)
(١١ دهۆك)
(٣ ‌هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٦٠٠٩٦٣ (٢١٥٦١٤ هەولێر، ١٣٩٦٦٢ سلێمانی، ٢٤٠٤٧٦ دهۆك، ٥٢١١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٦٨٠٤٤ (٢٤٥٤٣ هەولێر، ٢٠٩٧٠ سلێمانی، ٢٠٢٣٠ دهۆك، ٢٣٠١ هەڵەبجە)
چاكبوون ٣٩٦٦١ (١٧٠٨٣ هەولێر، ١١٤٥٨ سلێمانی، ٨٩٨١ دهۆك، ٢١٣٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٦٠٩٤ (٦٧٩٣ هەولێر، ٨٣٨٧ سلێمانی، ١٠٨٣٢ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)
مردن ٢٢٨٩ (٦٦٧ هەولێر، ١١٢٥ سلێمانی، ٤١٧ دهۆك، ٨٠ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٤ی تشرینی یەكەم ٢٠٢٠


ڕیکلام