لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سەیدسادق – هەڵەبجە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی١٠ی٢٠٢٠، لەسەر رێگای سەیدسادق – هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا کچ و باوکێک گیانیان لەدەستداوە و دایکی منداڵەکەش بە سەختی برینداربووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە داواشی لە شۆفێران کرد، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و راشیگەیاند، تیژرەوی دەبێتە هۆی لە دەست دانی ئازیزانمان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو رووداوێکی هاتووچۆی دیکە لەسەر رێگای سەید سادق – هەڵەبجە روویدا و بەهۆی رووداوەکەشەوە دوو کەس
گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندرابوون.