لە تەقینەوەیەکدا لە ئەفغانستان ١٣ کەس کوژران

  2020-10-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆیی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکدا لە کابولی پایتەختی ئەو وڵاتە لانی کەم ١٠ کوژراون و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەلایەتی ترەوە وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوەکان بەرز بووەتەوە بۆ ١٣ کەس، دوای ئەوەی سێ برینداری دیکە گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیسی کابول ڕایگەیاند، تەقینەوەکە ناوەنیکی ڕاهێنانی دانیمارکی لە شارەکە کردووەتەوە، ئامانج، بۆیە پێدەچێت هێرشەکە خۆکوژی بیت.

هەر ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمب لە ویلایەتی غەزنەی خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە ٩ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ئەفسەرێکی هێزەکانی پۆلیسیش بریندار بوون.


سەرباری بوونی پرۆسەی ئاشتی ئەفغانستان کە ماوەیەکە بە ناوبژیوانی قەتەر لە نێوان ئەمریکا و حکومەتی ئەفغانستان و بزوتنەوەی تالیباندا دەستی پێکردووە و قرناغی باشی بڕێوە، ماوەیەکە پێکدادانە خوێناوییەکانی نێوان سوپای ئەفغانستان و بزوتنەوەی تالیبیان بە توندی دەستپێکردووەتەوە و بەشێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە شەڕ و هێرش هەیە.
 



ڕیکلام