لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

  2020-10-24  | 
هەولێر
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و رایگەیاند، نابێت شوێنە گشتییەکان رێگە بە چوونەژوورەوەی هاوڵاتیان بەبێ بەستنی ماسک بدەن، بەپێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ و خاوەنەکەی بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

لێژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەریم لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێیان دەرکردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هاتووچۆی هاوڵاتیان و کەسانی بیانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی تورکیا و ئێران ئاسایی دەبێتەوە، بە مەرجێک سەنتەری پشکنین هەبێت بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.

هەر بەپێی بڕیارەکەی لێژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، هەموو گردبوونەوە و کۆنفڕانس و کۆبوونەوەیەک قەدەغەیە.


هەروەک قەدەغەکردنی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی وەک شایی و چوونە سەر قەبران و پرسە بەردەوام دەبێت و بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیار دەبن، هەر کەسیكیش پابەند نەبێت، بە بڕی دوو ملیۆن دینار پێبژاردن سزا دەدرێت.

دەقی بەیاننامەکەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان:



ڕیکلام