ڕانیە.. ژنێک لە حەوزی ئاودا خنکا

  2020-10-24  | 
راپەڕین
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە گوندی دارەبەنی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان لە قەزای ڕانیە، ژنێک لە حەوزی ئاودا خنکاوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی١٠ی٢٠٢٠، تەرمی ئافرەتێك بەناوی (ع، م، ڕ) تەمەن ٤٥ ساڵ دانیشتووی گوندی دارەبەن سەر بە ناحیەی سەرکەپکان، گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی کەسوکاری، ناوبراو لە کاتی کارکردنیدا کەوتووەتە ناو حەوزی ئاوەوە و بەوهۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕێکاری یاسایی لە رووداوەکە گیراوەتەبەر و تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندووە، لە بنکەی پۆلیسی سەرکەپکان، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و  لێکۆڵینەوە لێی بەردەوامە.



ڕیکلام