یەكەم ڕووداوی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای دهۆك و هەولێر ڕوویدا

  2020-10-25  | 
 مازن شنگالی
دوای كردنەوەی رێگای نێوان هەولێر و دهۆك لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم رووداوی هاتووچۆ لەو رێگایە روویدا و كەسێك گیانی لەدەستدا.


ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 12.50ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی دهۆك و هەولێر یەكەم ڕووداوی هاتووچۆ دوای كردنەوەی ڕێگاكە ڕوویدا .

وتەبێژی هاتووچۆی دهۆك وتیشی: ڕووداوەكە لەجۆر وەرگەڕانی تانكەر بووە و تێیدا شوفێرەكەی دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 


ڕیکلام