وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥٥٤ کەسی تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٥ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوی خشتە ڕۆژانەی خۆی سەبارەت بە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣١٤٠ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
بەگوێرەی داتاو زانیارییەکانی وەزرەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە لە ٨٤.٤%ی تووشبوان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق تەشەنەی کردووە، ٤٥١ هەزار و ٧٠٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٨١ هەزار و ٣٤٩ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە لە عێراق ١٠ هەزار و ٦٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.