ئەمڕۆ قایمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی باڵای پڕۆژەی سەوزکردنی گۆژە و نوێنەرانی ئەو کۆمپانیایانە کۆبۆوە کە کار لە سەوزکردنی شاخی گۆژەدا دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له چۆنێتی و چه‌ندێتی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانی پرۆژه‌ی سه‌وزكردنی گۆیژه، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای پرۆژه‌كه و نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی (ئاسیاسێڵ، قه‌یوان، تانوپۆ، ماس، CDO)كۆبووه‌وه .
لە کۆبوونەوەکەدا قایمقامی سلیمانی جەختیکردووەتەوە لەوەی، پێویسته كۆمپانیا به‌شداره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێی به‌رنامه و ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه له‌و سنووره‌ی بۆیان دیاریكراوه كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت و به‌هه‌موویان تابلۆیه‌كی جوان له‌سه‌ر شاخی گۆیژه بنه‌خشێنن .
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویسته له‌پێش وه‌رزی بارانبارین ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان كرابن بۆئه‌وه‌ی كاری هیچ كۆمپانیایه‌ك دوانه‌كەوێت .
لە بەرامبەریشدا به‌شی زۆری كۆمپانیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، له ئێستادا ته‌واوی هێڵه گرادۆنییه‌كان و هه‌ڵكه‌ندنی چاڵه‌كان و تۆڕی دابه‌شكردنی ئاو ته‌واو بووه و گڵ و په‌ینی پێویستیشی بۆ دابینكراوه، ئه‌وه‌ی ماوه ته‌نها ئاماده‌كردن و روواندنی نه‌مامه‌كانه و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت .