5 ملیۆن دینار دەدرێتە خێزانی ئەو كارمەندانەی تەندروستی بە كۆرۆنا مردوون

  2020-10-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند تا ئێستا 50 پزیشك و كارمەندی تەندروستی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەركەسێك لەوانە بڕی پێنج ملیۆن دینار دراوە بە خێزانەكانیان.


سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: تا ئێستا 50 پزیشك و كارمەندی تەندروستی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. 

ناوبراو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: بۆ ئەو كەسانەی لەسەر كەرتی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە پێنج ملیۆن دینار دەدرێت بە خێزانەكانیان و لە كاركردنیشداین بۆ ئەوەی كە كۆمەڵێك ئیمتیاز لە رووی خزمەتی فەرمانبەری ئامادە بكەین و بیبەینە ئەنجومەنی وەزیران. 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند، ئەمڕۆ 1283 تووشبووی نوێ تۆمار كراوە و لەو ماوەیەدا 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە زیاتر لە 30 شوێنی هەرێمی كوردستانیشدا پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دەدرێت.  


ڕیکلام