وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٦٩١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٢٤٤ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی ئەو داتا و زانیاریانەی کە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە ٨٤.٥% تووشبوانە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە تا ئیستا ٤٥٥ هەزار هەزار و ٣٩٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٨٤ هەزار و ٥٩٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، تا ئیستا بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٠ هەزار و ٦٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە.