پۆلیسێكی كوردی پاراستنی بیرە نەوتیەكان بەقەناسی داعش كوژرا

  2020-10-27  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
درەنگانێكی شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش بە چەكی قەناس تەقەیان كردوەتە سەر پاسەوانی بیرە نەوتێكی كۆمپانیای نەوتی باكورو لەئەنجامدا پۆلیسێك گیانی لەدەستداوە.


سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كۆمپانیای نەوتی باكور كە نەیویست ناوی بهێنرێت بە(تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت: ئەو پۆلیسەی كوژراوە پاسەوانی بیری ژمارە 10 كێڵگەی خەبازە بووە كە دەكەوێتە نزیك گوندی ڕەمل لەدەوروبەری ناحیەی یایچی لەباشوری ڕۆژئاوای كەركوك. 

سەرچاوەكەی ژیان ئەوەشی وت پۆلیسە كوژراوەكە بەڕەگەز كوردە و دانیشتووی گەڕەكی كۆماری شارۆچكەی خورماتووە بە ناوی (لەتیف عەبدولرەحمان) كە تەمەنی ٥٢ ساڵە و فیشەكێك بەر دەمی كەوتوە.

وتیشی پاش پشكنین بۆ تەرمی ناوبراو لە نەخۆشخانەی كەی وەن دواتر تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری نەخۆشخانەی ئازادی كراوە بە مەبەستی پشكنینی زیاتر، لێكۆڵینەوەش لەڕوداوەكەش بەردەوامە.


ڕیکلام